١ تەمووز ٢٠٢١ - ١٣:٠١
حیزبوڵڵای لوبنان چوار خۆفڕی ئیسرائیلی خستە خوارەوە

بڕێک لە سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە باسی لە نێو برانی چوار خۆفڕی ڕژێمی زایونییان کرد بە ھۆی حیزبوڵڵای لوبنانەوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ھێزەکانی حیزبوڵڵای لوبنان  بەرنگاری چوار خۆفڕی ڕژێمی زایونی بوونەوە کە لە دەریاوە بەرەو گەڕەکی «مازی» لە بەیرووتی پێتەختی لوبنان دەڕۆیشتن و ھەر چواریان خستنە خوارەوە.

ھێشتا وردیاتێکی زیاتر لەم پەیوەندییەدا بڵاو نەبووەتەوە. ڕژێمی زایونی بەردەوام ھەرێمی ئاسمانی، دەریایی و زەوینیی لوبنان دەبەزێنێ. ئەم ڕژێمە ھەروەھا جاری واشە ئاسمانی لوبنان بۆ پەلاماردانی سووریا بەکار دێنێ.

لوبنان بەردەوام لە کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییەکان داوای کردووە کە لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو سنوور بەزاندنانەی وشداریی بە ڕژێمی زایونی بدەن و ڕێگر بن لە بەردەوام کرانی.

342/